سەرۆک بافڵ: داوامان کردووە رۆژی یەکشەممە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوون، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.
پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لە چوارچێوەی گەیشتنە بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە و رایگەیاند، داوامانکردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەیوەست بەم پرسە بەڕێوەبچێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









