
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا یادی 11 ساڵەی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی دیاری گەلەکەمان، لیوا حسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی، بەرز ڕادەگرێت.
نموونەی باڵای خەباتی کوردایەتی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: “ئەوان دوو نموونەی باڵای دڵسۆزیی و ئازایەتی و ورەبەرزیی تێکۆشانی خەباتی کوردایەتین، کە تاوەکو دوایین ساتی شەهیدبوونیان لەپێناو شەکاوەیی ئاڵا پیرۆزەکەمان بەپێوە بوون و سەنگەریان چۆڵنەکرد و بە خوێنیان بەرگرییان لە خاکی کوردستان کرد.”
“یادەوەرییان هەمیشە زیندووە”
بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە یادەوەریی ئەو دوو فەرماندە شەهیدە هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و وتی: “کاک شێرکۆ و کاک حسێن یادەوەرییان هەمیشە لە دڵ و ویژدانی ئێمە و یەکێتییەکان و کۆمەڵانی خەڵک بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هەمیشە بە شانازییەوە یادیان دەکەینەوە.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









