بافڵ جەلال تاڵەبانی: شانازیی بە هەڵوێستەکانتەوە دەکەم جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی

SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا دەکات و سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە ڕۆڵیان لەم پرۆسەیەدا هەبووە.
پێشوازی و سوپاسی نێوەندگیران
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێککەوتنەکەی بە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان، بەتایبەتی کورد، وەسفکرد. لە پەیامەکەیدا هاتووە: “سوپاسی خۆم ئاڕاستەی ئەمریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی نێوەندگیر دەکەم و هیوادارم ڕێککەوتنەکە ببێتە هۆی سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا.”
“بە جیهانیان وت، کورد یەکە”
بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسێکی تایبەتی ئاراستەی گەلی کوردستان کرد، بەتایبەتی گەنجان لە کوردستان و تاراوگە، بۆ ئەو پاڵپشتییەی لە ڕۆژئاوا کردیان و وتی: “لە ناخی دڵمەوە سوپاسیان دەکەم کە بە جیهانیان وت، کورد یەکە.”
پەیامێک بۆ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بافڵ پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی فەرماندەی گشتیی هەسەدە کرد و نووسیویەتی: “هەوڵ و بەرخۆدانی بەردەوامی برام جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بیردەهێنمەوە و پێی دەڵێم، شانازیی بە هەڵوێستەکانتەوە دەکەم و وەک هەمیشە پشتیوانتم
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









