“ئەم هەفتەیە بەغدا مووچەی مانگی 1 ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات”

مووچە و بودجە
SNN-
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 پڕۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی 1ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا کۆتایی هاتووە. بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وردبینییەکە تەواو بووە و ئێستا تەنیا چاوەڕێی یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراقن تاوەکو بە فەرمی داوای داهاتە نانەوتییەکان بکەن.
ڕەوانەکردنی 120 ملیار دینار بۆ حکومەتی فیدراڵی
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە کە هەر کاتێک لەلایەن بەغداوە ئاگادار بکرێنەوە، لە ماوەی 1 ڕۆژدا بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی فیدراڵی بخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق. ئەم پڕۆسەیە لە ڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت.
وادەی ناردنی پارەی مووچە لە بەغداوە
بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا حکومەتی عێراق شایستەی دارایی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات و ڕەوانەی بکات. ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی جێبەجێ کردووە، هیچ گرفتێک بۆ ڕەوانەکردنی پارەکە لە ئارادا نییە.
مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی تازە خانەنشین بوون
بڕیارە ئەو فەرمانبەرانەی کە لە 31ی کانوونی یەکەمی 2025 تەمەنی یاساییان تەواو کردووە و خانەنشین بوون، مووچەی ئەم مانگەیان بە بێ دواکەوتن وەربگرن. ژمارەی ئەم فەرمانبەرانە زیاتر لە 5,000 کەسە و بەهۆی ئەوەی زانیارییەکانیان بە سیستمی دیجیتاڵیی “پەیڕۆڵ” تۆمار کراوە، مووچەکانیان لەگەڵ لیستە گشتییەکاندا ڕەوانە کراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








