
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەگەڵ ئەوەی كە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ـی1 ئەمساڵی ناردووە، بەڵام بۆ ناردنی پارەی مووچە دەبێت لەلایەك وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاپۆرتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات و هەرێمیش 120 ملیارەكە ڕەوانە بكات.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا قبە SNNی ڕاگەیاند: لە گەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 1ـی بۆ بەغداد ناردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیار دینارەكەی بۆ عێراق نەناردووە و تا ئەم بڕە پارەیەش نەنێرێت، عێراق پارەی مووچە نانێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە ناردنی 120 ملیار دینارەكە پێویستە كە وەزارەتی نەوتی عێراقیش ڕاپۆرتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات، بۆیە ئەگەر ئەم هەفتەیە هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ عێراق بنێرێت ئەوا مووچە دەنێرن، چونكە دەبێت پێش پێكهێنانی حكومەتی عێراق ئەو ڕێككەوتنەی كە پێشتر لەسەر ناردنی مووچە كراوە جێبەجێ بكرێت و مووچە بنێرن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەئەگەری زۆرەوە ئەم هەفتەیە هەرێم 120 ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم بكات و هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراقیش ڕاپۆرتی فرۆشتنی نەوت ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات و پاشان دەستبكرێت بە ناردنی پارەی مووچە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
10كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
13كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









