
دابەشکردنی نەوت
SNN-
دوای پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەغدا لە سلێمانی دەستیپێکرد. سەلام عومەر، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە مەڵبەندەکانی 1 و 2 دەست بە دابەشکردنی نەوت کراوە. بڕی 100 لیتر نەوت دەدرێتە هەر خێزانێک و لە بەرامبەردا 31,000 دینار وەردەگیرێت. تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 1 ملیۆن لیتر نەوت لە بەغدادەوە گەیشتووەتە سلێمانی.
دۆخی دابەشکردن لە دهۆک و هەولێر
لە پارێزگای دهۆک، زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوت گەیشتووە و دوای ناوچە شاخاوییەکان، ئێستا پرۆسەکە لە سەنتەری شار بەردەوامە. بەڵام لە هەولێر، بەرپرسانی دابەشکردنی نەوت ئاماژە بەوە دەکەن کە پرۆسەکە بە خاوی بەڕێوەدەچێت، چونکە بڕی پێویستی نەوت ڕۆژانە لە بەغداوە ناگاتە دەستیان تاوەکو بە خێرایی دابەشی بکەن.
پشکی پارێزگاکان لە نەوتی عێراق
حکومەتی عێراق بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە. پشکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 20 ملیۆن لیترە، پارێزگای هەولێر 15 ملیۆن لیتر و پارێزگای دهۆکیش 15 ملیۆن لیتری بۆ دابینکراوە.
جیاوازیی نرخەکان و دابەشکردنی ناوچە شاخاوییەکان
ئەو نەوتەی پێشتر حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابەشی دەکرد، نرخەکەی 104,000 دینار بوو بۆ هەر بەرمیلێک و تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکراوە. ئێستا بەهۆی نەبوونی نەوتی پێویست، لە سەنتەری شارەکان تەنیا نەوتەکەی بەغدا دابەش دەکرێت کە بۆ هەر 100 لیترێک 31,000 دینار وەردەگیرێت. ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕدا لە نێوان 170,000 بۆ 175,000 دیناردایە.
ئاماری ئەو خێزانانەی نەوتیان وەرنەگرتووە
بەگوێرەی کۆتا خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە کۆی گشتیی زیاتر لە 126 ملیۆن لیتر نەوتی دابینکراو لەلایەن هەرێمەوە، نزیکەی 125 ملیۆن لیتری دابەشکراوە. بەهۆی تەواوبوونی ئەو بڕە نەوتە، هێشتا 415,222 خێزان لە وەرگرتنی نەوتی حکومەتی هەرێم بێبەش بوون و چاوەڕێی نەوتی پاڵپشتیکراوی عێراق دەکەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









