
وهرزى دروێنهى گهنم له گهرمیان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات، دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان زۆر بەسستی بەڕێوە دەچێت و تا تەنها بە سێ گوژمە بڕی 97دینار لەلایەن بەغدادەوە بۆ جوتیارانی هەرێم خەرجكراوە و بڕی 223 ملیار دیناری جووتیاران لای حكومەتی عێراق ماوەتەوە.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەی كە بە جوتیاران درابوو لە خێراخەرجكردنی پارەی گەنمەكانیان، بەڵام ئەمساڵ خەرجكردنی پارەی گەنم زۆر بەسستی بەڕێوە دەچێت، بەجۆرێك لەدوای كۆتایی هاتنی وەرزی وەرگرتنی گەنم تەنها بە سێ گوژمە بڕی 97 ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەرێم دابەشكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ساڵی ڕابردوودا بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە كە بەهاكەی زیاترە لە 320 ملیار دینار، بەڵام تا ئێستا لەو بڕە پارەیە بڕی 223 ملیار دینار پارەی گەنم ماوە خەرج بكرێت وتەنها 97 ملیار دینار خەرجكراوە.
بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دیار نییە كەی بڕە پارەی دیكەمان بۆ ڕەوانە دەكرێت بۆ ئەوەی دابەشبكرێت بەسەر جوتیاراندا، بۆیە ئەمساڵ پڕۆسەی خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت، بۆیە تا ئێستا جووتیارانی هەرێم كەمتر لە نیوەی پارەی گەنمی وەرزی ڕابردوویان وەرگرتووە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









