شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنەکانی تری شیعە
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و ئامانج لە سەردانەکەش نێوەندگیرییە لە نێوان لایەنە کوردییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و مسۆگەرکردنی پشتیوانی بۆ کابینەی داهاتوو.
لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکان بۆ دەربازکردنی پرۆسەی سیاسیی عێراق لەو بنبەستەی تێی کەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی شوباتی 2026، شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لە هەولێر و سلێمانی ئەنجام دەدات.
بە پێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، شاندەکە کاتژمێر (11:00)ـی پێش نیوەڕۆ دەگەنە هەولێر.
شاندەکەی بەغدا پێکهاتووە لە (محەمەد شیاع سودانی، هادی عامری و موحسین مەندەلاوی)، کە نوێنەرایەتیی بڕیاری سیاسیی زۆرینەی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن.
عەباس رازی، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەم سەردانە دەرەنجامی دواین کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی چوارچێوەکەیە و ئامانجی ستراتیژیی سەردانەکە بریتییە لە”دروستکردنی لێکتێگەیشتن و لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”، بەتایبەت لەسەر پرسی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









