ترەمپ بۆ خامنەیی: ئەگەر رێكنەكەوتین ئەوا جیهان بەمزوانە دەیبینێت هێرشی ئەمریكا شەڕێكی ناوچەیی هەڵدەگیرسێنێت یان نا

SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لە وەڵامی قسەکانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران سەبارەت بە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێكی ناوچەیی رایگەیاند، ئەگەر ئێران لەگەڵ ئەمریکا نەگەنە رێککەوتن، ئەوا جیهان بەم زووانە دەبینێت ئایا خامنەیی لە هۆشدارییەکەیدا کە دەڵێت هێرشی ئەمریکا شەڕێکی ناوچەیی هەڵدەگیرسێنێت، راستی کردووە یان نا.
کاتێک رۆژنامەنوسان پرسیاریان لێکرد سەبارەت بە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی خامنەیی سەبارەت بە دەرئەنجامە چاوەڕوانكراوەكانی هێرشی ئەمریکا، ترەمپ وتی “بۆچی وا نەڵێت؟ بەدڵنایی دەتوانێت وابڵێت”.
ترەمپ وتیشی: ئێمە گەورەترین و بەهێزترین کەشتیمان هەیە لە جیهاندا، لەوێ، زۆر نزیکە لێیانەوە، هیوادارین، بگەینە رێككەوتن، ئەگەر رێكنەكەوتین، دەبینین راست دەکات یان نا.
قسەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێت، عەلی خامنەيی، رابەری باڵای ئێران دوێنێ لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەگەر ئەمجارە ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران، شەڕێكی ناوچەیی لێدەكەوێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









