“سبەینێ بەفر و باران دەستپێدەکات و لە هەندێک شوێن لافاو دروست دەبێت”

باران و لافاو
SNN-
شارەزایەکی کەشناسی زانیاری لەبارەی شەپۆلێکی دوو رۆژەی بارانبارین دەخاتە ڕوو هۆشداری دروستبوونی لافاویش دەدات و دەڵێت: لە هەندێک شوێن زیاتر لە 70 ملم باران دەبارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی بڕێکی زۆری شێی خولگەیی و نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ناوچە هەرە کاریگەرەکان (پلە یەک)، تەواوی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین، سۆران، ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، شەقڵاوە، ئامێدی و کۆیە. لەم ناوچانە بارانی بەخوڕ و لێزمە دەبارێت (٥٠ – ٧٠ ملم) و مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو لە شوێنە نزمەکان هەیە.
ناوچە مامناوەندەکان (پلە دوو): سەنتەری پارێزگای هەولێر، کەرکوک، دەشتی قەراج، مەخموور و ناوچەکانی بادینان. پێشبینی بارانی مامناوەند بۆ بەهێز دەکرێت بە بڕی (١٥ – ٢٥ ملم).
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما (٣ بۆ ٤) پلە دادەبەزن، و خێرایی با مامناوەند دەبێت (٢٠-٣٥ کم/ک)، بەڵام لە ناوچەی وەک حاجی ئۆمەران خێراییەکەی ٥٠ کم/ک تێپەڕ دەکات.
بەپێی پێشبینییەکاانی هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شەپۆلەکە تا ئێوارەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت. لە درەنگانی شەوی پێنجشەممەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ، ئەگەری دروستبوونی تەمومژێکی چڕ هەیە. پێشبینی دەکرێت ئەم دۆخە ناسەقامگیرەی کەشوهەوا بە چەند قۆناغێکی تر تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە (شوبات) بەردەوام بێت.
هەروەها دەشڵێت: لە دهۆک، زاخۆ، سۆران و هەولێر ئەگەری بارانبارین هەیە، بەڵام لە سلێمانی، کەرکوک و گەرمیان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە پێش هاتنی شەپۆلە سەرەکییەکە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









