
SNN-
بەهۆی کێشەی نەختینەوە، هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشینانی عێراقیان ڕاگرت و چاوەڕوانن لایەنی پەیوەندیدار کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
شەفەق نیوز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایکرد، کە هەردوو بانکی حکومی ڕافیدەین و ڕەشید، تا ئێستا مووچەی خانەنشینانیان بەهۆی نەبوونی نەختینەی داراییەوە دابەش نەکردووە، لەکاتێکدا بڕیار وابوو دوێنێ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، کە قەیرانی دارایی ئێستا بووەتە هۆی دواکەوتنی مووچەکان و ئاماژەی بەوەش کردووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان چاوەڕێی دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی و پارەی پێویستن بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی خەرجکردنەکە بکەن.
بە شێوەیەکی ئاسایی، مووچەی خانەنشینان لە عێراق لە چەند ڕۆژی یەکەمی هەموو مانگێکدا (لە نێوان یەکەم تا ڕۆژی پێنجەم) دابەش دەکرێت، هەندێک جار ئەگەر سەرەتای مانگ بکەوێتە پشووی فەرمییەوە، پێش دەخرێت.
پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بانکی ڕەشید دوێنێ دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە و پاش ماوەیەکی کورت ڕایگرتووە، چونکە کورتەنامە (SMS) بۆ ژمارەیەک لە خانەنشینان چووە کە مووچەکانیان خراوەتە سەر کارتە ئەلیکترۆنییەکانیان.
بەڵام خانەنشینان کاتێک چوونەتە بەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM)، تووشی شۆک بوون بەوەی هیچ بڕە پارەیەک لە کارتەکانیاندا نەبووە. دواتر دەرکەوتووە کە هەندێک لە کارتەکان ماوەیان بەسەرچووە یان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراون تا ئەو کاتەی پارە دابین دەکرێت و پرۆسەی دارایی ڕێکدەخرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو و مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەش نەکراوە، وێڕای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا وەردبینی تەواو بووە، بەڵام هێشتا 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نەنێردراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









