جومانە غەلای: هەفتەی داهاتوو پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن خەرج دەکرێت

پارەی عێراقی
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكەین بە خەرجكردنی پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن، هاوكات دابەشكردنی پارەكەش لەڕێگەی ڤیزاكارتی بانكییەوە دەبێت و تا كۆتایی ئەم مانگە پارەی سەرجەم كارمەندەكانی كۆمیسیۆن دابەشدەكرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تەواوكردنی وردبینیكردن لە ناوی ئەو كەسانەی كە وەك فەرمانبەری كۆمیسیۆن ناویان تۆماركرابوو بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ماوەی چەند ڕۆژێكیشە دەستمان كردووە بە ڕێكارەكانی خەرجكردنی بڕی پارەی ئەو كارمەندانە لەڕێگەی ڤیزا كارتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەمڕۆ پارەی كارمەندانی حەوت پارێزگا لەڕێگەی ڤیزاكارتەوە جكۆتایی هاتووە و تا كۆتایی ئەم مانگەش پارەی سەرجەم كارمەندەكان خەرجدەكرێت، هاوكات ئەوانەشی كە ڤیزا كارتییان نییە لەڕێگەی بانكەكانەوە پارەكانیان بۆ خەرجدەكرێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئەو گرێبەستەی كە لەنێوان كۆمیسیۆن و ئەو كارمەندانە هەبووە، بڕی پاداشتی كارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن بەجۆرێكە كە سەرپەرشتیارانی بنكەی دەنگدان كە فەرمانبەری حكومەت نین 400 هەزار دینار وبەڕێوەبەری وێستگە 300 هەزار دینار و كارمەندی سەر سندووقەكانیش 200 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام سەرپەرشتیاری بنكەی دەنگدان كە فەرمانبەری حكومەت بوون 300 هەزار دینار و بەڕێوەبەری وێستگە 200 هەزار دینار و كارمەندی سەر سندووقەكانیش 150 هەزار دینار وەردەگرن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









