قوباد تاڵەبانی: حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە ئاستی قۆناغەکەدا نییە

SNN
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا رایگەیاند:
حکومەتی کاربەڕێکەری ئێستای هەرێم ناتوانێت بەپێی پێویست خزمەتی هاووڵاتییان بکات و کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (2/2/2026) لە هەولێر بە ئامادەبوونی ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە دۆخی ناوچەکە و هەروەها دۆخی سیاسی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند پێویستە لایەنە عێراقییەکان لە گفتوگۆکانیان بە رەچاوکردنی دۆخی ناوچەکە و هەروەها داواکارییەکانی هاوڵاتییانی عێراق هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێک بدەن کە بتوانێت سەقامگیری عێراق بپارێزێت و هاوکات هەنگاوی جدی بنێت بەرەو گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری لە هەموو عێراقدا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کرا. قوباد تاڵەبانی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی بۆ باڵیۆزی بەریتانیا روون کردەوە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی بە پێویستییەکی بنەڕەتی دانا بۆ پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێم و راشیگەیاند ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرە و لە ئاستی قۆناغەکەدا نییە و ناتوانێت وەک پێویست متمانەی گەلی کوردستان و دۆستانمان لە ناوچەکەو جیهان بەدەست بهێنێت و لە هەمان کاتدا هەنگاوی پێویست بنێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە هەرێم.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









