
محەمەد حەلبوسی
SNN
سەرۆکی حزبی تەقەدووم باس لەوەدەکات، هەرگیز ئامادە نییە سەردانی هەولێر بکات، هاوکات لەگەڵ جەختکردنەوە لەگەڵ دژایەتییان بۆ کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشکرای دەکات، کە ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەکات.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم ڕایگەیاند، هەرگیز سەردانی هەولێر ناکات و پێویستە ئەو تێڕوانینە “خۆبەزلزانییە” کۆتایی بێت و بگاتە ئاستێکی واقیعی. ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادە نییە بچێتە هەولێر تەنیا بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەنانەت ئەگەر لەسەر ژیانیشی بێت. حەلبووسی جەختی کردەوە کە دەبێت ئەوەی لە بەغداد جێبەجێ دەکرێت، لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت. پرسیاری ئەوەی کرد بۆچی سەرۆکوەزیرانی عێراق “کاربەڕێکەرە” و تەنیا دەسەڵاتی خەرجکردنی مووچەی هەیە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی هەرێم هەموو دەسەڵاتێکی هەیە لە کاتێکدا ماوەی یاسایی تەواو بووە. ڕایگەیاند کە هەوڵی ڕێککردنەوەی ئەو دۆخە دەدەن تاوەکو لە هەرێمیش هەمان ڕێوشوێنی بەغداد پەیڕەو بکرێت.
نەیاری بەرامبەر کاندیدکردنی نووری مالیکی
سەرۆکی حیزبی تەقەدووم ڕایگەیاند، کێشەی ئەوان لەگەڵ قەوارەی “دەوڵەتی یاسا” نییە، بەڵکو لەگەڵ کەسایەتیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندایە. حەلبووسی ئەزموونی ڕابردووی حوکمڕانیی نووری مالیکی بە “تاڵ” بۆ هەموو عێراقییەکان وەسف کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە تەنانەت دوای 10 ساڵ هێشتا وڵات لە کێشەکانی سەردەمی مالیکی ڕزگاری نەبووە. باسی لەوەش کرد کە عێراق پێویستی بە کەسایەتییەکە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ جیهان و دەوروبەری عەرەبی هەبێت، لە کاتێکدا مالیکی کێشەی لەگەڵ هەموویان هەیە و تەنیا ئێران پشتیوانی دەکات. ڕەخنەی لەو لایەنە سوننانەش گرت کە پێشتر دژی مالیکی بوون و ئێستا بەبێ پاساو پێشوازیی لێ دەکەن.
هۆشدارییەکانی ئەمریکا و پرسی باڵیۆزخانە
محەممەد حەلبووسی ئاشکرای کرد، ئەمریکییەکان پێش تویتەکەی ترەمپ ئاگاداریان کردوونەتەوە کە کاندیدکردنی مالیکی یادەوەرییەکی خراپە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە. ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد و گواستنەوەی بۆ هەولێر کردووە ئەگەر گوێ لە ئامۆژگارییەکانیان نەگیرێت. حەلبووسی وتیشی، ئەمریکییەکان هەستیان بە دەستوەردانی ئێران کردووە لە دانانی مالیکیدا و ڕایانگەیاندووە کە دەستەوسان ناوەستن. هاوکات ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە گوایە ئەو کاریگەریی لەسەر بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ هەبێت و وتی: “ئەگەر کاریگەریم لە واشنتن هەبوایە، بۆ گەڕانەوەم بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەکارم دەهێنا.”
هەڵوێست لەسەر پڕۆسەی سیاسی و مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ
حەلبووسی جەختی کردەوە کە هەرگیز بەشداری لە حکومەتێکدا ناکات کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی بکات. ڕاشیگەیاند، ئامادە نییە لەگەڵ لایەنە شیعەکاندا دژی دۆناڵد ترەمپ بوەستێتەوە، چونکە ئەو هەنگاوە بە “کارەساتبار” بۆ عێراق ناوبرد. حەلبووسی ئاماژەی بەوە کرد کە یەک وڵاتی عەرەبی و ڕۆژئاوایی پشتیوانی لە مالیکی ناکەن و بەدووریشی زانی کە پڕۆسەی سیاسی بگاتە دانیشتنی ڕاسپاردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران. هەروەها ڕایگەیاند کە متمانەی بە نێوەندگیریی هەولێر لای واشنتن نییە و ترسی هەیە چوارچێوەی هەماهەنگی لەو ڕێگەیەوە تێوەبگلێنرێن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









