
مووچە
SNN
بڕی 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی شاری هەولێر کرا و ڕادەستی بانکی منارە کرا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی فەرمی داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی کردووە بڕی 48 ملیار داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجە بنێرن بۆ بانکی منارە بە مەبەستی تەواوکردنی داهاتی نانەوتی مانگی یەکی ئەمساڵ و ناردنی 120 ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەم پڕۆسەی گواستنەوەی داهاتە لە چوارچێوەی ڕێکخستنی دارایی و کۆکردنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان دێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو پابەندییە داراییانەی کە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
دابینکردنی مووچە و پشکی پارێزگاکان
بۆ تەمویلکردنی مووچەی مانگی 1ـی 2026، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بنێرێت بۆ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
لەو چوارچێوەیەدا، بڕی 48 ملیار دینار لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دابینکراوە، بڕی 72 ملیار دیناری دیکەش لەلایەن پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکەوە دابین دەکرێت تاوەکو کۆی بڕی پێویست بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران تەواو بکرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









