
SNN
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەگەرچی باس لەوەدەکات کە بژاردەی سەربازی بەرامبەر بە تاران لە ئارادایە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەڵێت، نایانەوێت ئەزمونی 2003ی عێراق لە ئێران دووبارە بکەنەوە.
جەی دیڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە گرژییەکان لەگەڵ تاران رایگەیاند: سەرۆک ترەمپ دەیەوێت دڵنیا ببێتەوە کە ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە لە بنەڕەتدا دژ بەوەیە کێبڕکێی چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا پەرەبستێنێت.
وتیشی: “ترەمپ هەموو بژاردەکانی لەبەردەستدایە، بەڵام سەرەتا دەیەوێت بە گفتوگۆ و شێوازە ناسەربازییەکان پرسی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران یەکلا بکاتەوە، ئەگەر یەکلانەکرایەوە ئەو کات پەنا بۆ بژاردەی سەربازی دەبات”.
جەی دی ڤانس راشیگەیاند: ئێمە مێژوومان خوێندووەتەوە و دەشزانین کە ترەمپ نایەوێت ئەوەی لە عێراق روویدا لە ئێران دووبارە ببێتەوە.
لە هەمان کاتدا وتی: ئاگاداری وردەکاری پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ نییە لەبارەی ئەوەی ئەگەر دانوستانەکان نەگەنە ئەنجام، بەڵام ئاگاداریش بووایە، لەبەردەم ملیۆنان بینەردا نەیدەدرکاند.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









