
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
عەلی حەمە سەعید-SNN
سكرتێری لقی هەڵەبجەی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، داخستنی نوسینگەكانی كەناڵی میدیایی بەبێ ئاگاداری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشهاتێكی مەترسیدارە و هەڵسوكەوتی هێزە ئەمنییەكانی پارتی، ئازادی ڕۆژنامەگەری خستووەتە ژێر پرسیارەوە.
سەلاح جەمیل، سكرتێری لقی هەڵەبجەی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم جۆرە هەڵووكەوتانەی كە لە هەولێر دەبیندرێن بە كپكردنی دەنگی ئازاد و داخستنی كەناڵی میدیایی و ڕێگریكردن لە ڕۆژنامەنوسان بە ڕوومالكردنی ڕووداوەكان و جیاكاری لە كارئاسانی بۆ هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و دوورخستنەوەی هەندێك دەزگای دیكە لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكان، دەرخەری ئەوەیە كە ئازادی ڕۆژنامەگەری خستووەتە ژێر پرسیارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داخستنی كەناڵی میدیایی بەبێ ئاگاداری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و تەنها پاڵپشت بەبڕیاری كۆتایی دادگاكان و لەچوارچێوەی یاسای ڕۆژنامەگەری بڕیار لەسەر دۆسییەكان بدرێت، ئەمەش پێشهاتێكی دیكەی مەترسیدارە و ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
سكرتێری لقی هەڵەبجەی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، داخستنی كەناڵی ڕاگەیاندن بە بیانووی لاواز هۆكارێكە بۆ ئەوەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بواری ئازادی ڕادەربڕین نیشانەی پرسیار لەسەر هەرێمی كوردستان دابنێن لەكاتێكدا لەهەرێمی كوردستان بانگەشە بۆب وونی ئازادی ڕادەربڕین و كاری میدیایی دەكرێت ناكرێت بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









