بە بڕیاری دادگا کەناڵى ئێن ئاڕ تى لە هەموو هەرێمى کوردستان دادەخرێت

SNN
هێزێکى پۆلیسی هەولێر چوونە سەر نووسینگەى کەناڵى ئێن ئاڕ تى لە شاری هەولێر نووسینگەکەیان بە تەواوی داخست. بەپێی زانیارییەکانی SNN، هێزەکە بە کارمەندانی کەناڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە فەرمانی داخستنی نووسینگەکەیان بۆ هاتووە و دەبێت دەستبەجێ کارەکانیان ڕابگرن، هاوکات نوسینگەی دهۆکیشیان داخراوە.
بڕیارێکی سەرتاسەری بەبێ نووسراوی فەرمی
ئەو هێزەی پۆلیس کە چووەتە ناو نووسینگەکە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە بڕیارى داخستنەکە تەنیا بۆ هەولێر نییە، بەڵکو بڕیارێکی سەرتاسەرییە و دەبێت کەناڵەکە لە هەموو هەرێمى کوردستان بە بڕیارى دادگا دابخرێت. سەرەڕای ئەم گوتانە، هێزە ئەمنییەکان هیچ نووسراوێکی فەرمی یان بڕیارێکی نووسراوی دادگایان پیشانی ستافى نووسینگەى کەناڵەکە نەداوە کە هۆکاری یاسایی و وردەکاریی بڕیارەکە ڕوون بکاتەوە.
مانەوەی هێزەکان و ڕێگری لە بردنی کەلوپەل
لە ئێستادا نووسینگەی هەولێری کەناڵی ئێن ئاڕ تى داخراوە و هێزەکانى پۆلیس لە شوێنەکە ماونەتەوە. هاوکات هێزەکان ڕێگری لە کارمەندانی نووسینگەکە دەکەن کەلوپەل و پێداویستییە ڕۆژنامەوانییەکانیان ببەنە دەرەوە و ڕێگەیان پێنادرێت هیچ ئامێر و کەلوپەلێکی ناو نووسینگەکە لەگەڵ خۆیاندا بەرن، لە هەمان کاتدا نوسینگەی دهۆکی کەناڵەکەش داخراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









