
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی
SNN
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە بەر لە ئەنجامدانى دانیشتنى پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستى باڵا کۆببنەوە. سەرچاوەیەکى بەرپرس لە پارتییەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی کۆبوونەوەکە گەیشتنە بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار پێش چوونە ناو هۆڵی پەرلەمان.
ڕەتکردنەوەى دیاریکردنى وادە و پێداگری لەسەر بەربژێرەکان
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەی نوێ لەنێوان هەردوو پارتە سەرەکییەکە دانەنراوە. ئەو سەرچاوەیە جەختی کردەوە کە هەردوولا هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک و هەریەکەیان ڕژدن لەسەر بەربژێرەکانى خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. هەروەها ڕەتیکردەوە جگە لە کۆبوونەوەکەی بەغدا، هیچ دیدارێکی دیکە لەنێوان لایەنەکاندا ئەنجامدرابێت.
دوایین کۆبوونەوەى فەرمیى هەردوولا
لە ڕێکەوتى 27ـى کانوونى دووەمى 2026، قوباد تاڵەبانى و د. فوئاد حسێن لە شاری بەغدا کۆبوونەوە. لەو دیدارەدا پرسی پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار تاوتوێکران، کە تاوەکو ئێستا وەک دوایین کۆبوونەوەى فەرمیی نێوان هەردوو لایەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پرسانە هەژمار دەکرێت.
کۆبوونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى لەبارەى هەرێمى کوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان کۆببنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامى سەردانی شاندەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان. لەم کۆبوونەوەیەدا تاوتوێى ئەو گفتوگۆیانە دەکرێت کە شاندی چوارچێوە لەگەڵ بەرپرسانى پارتى و یەکێتى لەبارەى یەکلاکردنەوەی پۆستى سەرۆککۆمار ئەنجامیانداوە، بە ئامانجی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی لە بەغداد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









