وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک وەڵامی دارایی هەرێمی دایەوە

عەلی حەمەسەعید-SNN
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایدەكات كە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق ڕووبەڕووی گرفتی كەمی پارەی كاش بووەتەوە و لە دواین وەڵامیاندا بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی یەك پێیان ڕاگەیاندوین كە بەهۆی ئەو كێشەیەوە ناتوانن بەو خێراییە پارەی مووچە بنێرن ئەگەریش 120 ملیار دینارەكەش بنێرن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەدواین وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی وادەی ناردنی پارەی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم كە بڕەكەی زیاد لە 940 ملیار دینارە، ئەوەیان پێڕاگەیاندوین كە لە ئێستادا ڕووبەڕووی گرفتی كەمی پارەی كاش بووینەتەوە و ناتوانین مووچەی فەرمانبەرانی خۆشمان دابەشبكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەش لە وەزارەتی دارایی هەرێم پێمان ڕاگەیاندوون كە 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و دەتوانین ڕەوانەی بكەین، بەڵام لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراق جەختی لەوەكردووەتەوە كە گرفتی كەمی پارەی كاش هێندە زۆرە ئەگەر 120 ملیار دینارەكەشمان بۆ بنێرن ئەوا ناتوانین بە خێرایی پارەی مووچەی مانگی یەك بنێرین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دیار نییە كەی گرفتی پارەی كاش لە عێراق چارەسەر دەبێت، چونكە هێشتا بەشێكی زۆری فەرمانبەرانی عێراقیش مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە كە ئەوانیش زیاد لە 45 ڕۆژ دواكەوتووە كە مانگەكانی پێشوو هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچەیان وەردەگرت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









