لە ساڵی 2025دا سێ هەزار و 145 حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراوە

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی
SNN
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین و هیوادارین حکومەتی هەرێمی چارەسەری پێویست بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دابین بکات.
راشیگەیاند: داوا لە سەرمایەداران دەکەم نەخۆشخانەیەک بۆ ئەو تووشبووانەی شێرپەنجە بکەنەوە کە توانای داراییان باشە، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی هیوا بۆ ئەو نەخۆشانە بێت کە باری داراییان باش نییە و لەوێ چارەسەر وەربگرن.
وتیشی” تائێستا دەرمانی قاچاغ دێتە سلێمانی و عیراقەوە، بەڵام هەندێک دەرمان هەیە دەرمانی باشن بۆیە قاچاغن، چونکە رێککاری داخڵبوونیان بۆ نەکراوە، جۆرێکی تری قاچاغی دەرمان هەیە کە دەرمانەکە فەیکە.
-لە ساڵی 2019دا دوو هەزار و 675 حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.
-لە ساڵی 2023 سێ هەزار و 285 حاڵەت هەبوون واتە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەت زیادیکردووە.
-لە ساڵی 2024دا سێ هەزار و 310 کەس بە تووشبووی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەستنیشانکراون.
-لە ساڵی 2025 دا سێ هەزار و 145 حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراوە، كە خەڵكی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و كەركوك و ناوەڕاستی عێراقیشی تیادای
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









