بافڵ تاڵەبانی بۆ سەڵاحەدین بەهادین: یەکگرتوو هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەر و پاراستنی تەبایی

سەڵاحەدین بەهائەدین و بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی 32 ساڵەی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە ئەمیندار و سەرکردایەتیی ئەو حزبە دەکات و ستایشی ڕۆڵیان دەکات وەک هێزێکی میانڕەو لە هەرێمی کوردستاندا.
پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “لەیادی سی و دووهەمین ساڵەی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.”
ستایشی ڕۆڵی یەکگرتوو
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بافڵ تاڵەبانی بە ڕێز و پێزانینەوە باس لە ڕۆڵی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: “وەک هێزێکی میانڕەو، هەمیشە بەشێک بوون لە چارەسەر و پاراستنی تەبایی و برایەتی لە هەرێمەکەماندا.”
بانگەوازێک بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکان
لە کۆتاییدا، سەرۆک بافڵ دووپاتی لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەردوو لا کردەوە، “لەپێناو کارکردنمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و بنیادنانی حکومڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزار.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









