
پارە
راوێژکارێکی سودانی لەبارەی هەبوونی مەترسی نەمانی پارەی مووچە دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لە نەمانی پارەی مووچە دەکەن دوورن لە راستییەوە و مووچە گەرەنتی کراوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکیدا بۆ سۆمەریە نیوز لەبارەی مووچەوە ئاشکرایکردووە، “هەر دواکەوتنێکی کەم کە لە دابەشکردنی مووچەدا ڕووبدات، بە هیچ شێوەیەک بە واتای قەیرانی دارایی نایەت، هەروەها نیشانەی کورتهێنانی سەرچاوەکان یان جێبەجێنەکردنی پابەندییەکان نییە، بەڵکو تەنها پەیوەندی بە ڕێکارە ڕێکخراوەیی و کارگێڕییە کاتییەکان و میکانیزمی خەرجکردن و بەڕێوەبردنی کاتە داراییەکانەوە هەیە.”
جەختیکردووەتەوە، “مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و دەرماڵەی چاودێری کۆمەڵایەتی بەتەواوی لە چوارچێوەی دارایی پەسەندکراودا دابینکراون.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەنگاوانە بنەمای سەرەکی، بەردەوامی و ڕێکیی دابەشکردنی مووچەیە، ئەگەر هەندێک جار جیاوازییەکی کەم لە کاتی دابەشکردندا هەبێت، ئەوە حاڵەتێکی کاتییە و کار ناکاتە سەر سەقامگیری دارایی یان توانای دەوڵەت بۆ پێدانی شایستە داراییەکان.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران دووپاتی کردەوە کە “دۆخی دارایی جێگیرە و بەڕێوەبردنی نەختینە بە جۆرێک بەردەوام دەبێت کە گەرەنتی خەرجییە گشتییەکان و پاراستنی بژێوی مووچەخۆران و خانەنشینان بکات، هەروەها کار دەکرێت بۆ ئەوەی هەر دواکەوتنێک بۆ کەمترین ئاست کەم بکرێتەوە.”
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









