
SNN-
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: مووچەی مانگی 2 هیچ کێشەیەکی نییە، دواکەوتنەکەشی تەنها پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینەوە هەبووە لە عێراق، هۆکاری نەناردنی دوو مووچەی ساڵی رابردووش بەغدایە نەک هەرێمی کوردستان.
فازل نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بە SNN-ی راگەیاند: مەسەلەی ناردنی 120 ملیار دینارەکە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە رێککەوتنە لە نێوان هەردوولادا هەرکاتێک بەغدا ئامادەبوو رێکارەکانی ناردنی مووچەی دەستپێکرد، وەزارەتی دارایی 120 ملیار دینارەکە دەنێڕێت، ئەگەر نا مەسەلەی دواکەوتنی ناردنی مووچە لە لایەن بەغداوە پەیوەندی بە کورتهێنانی نەختینەوە هەبووە کە وایکرد تەنانەت مووچەی خۆشێان دوابکەوێت. نەک ناردنی داهاتی ناوخۆ.
مانگی 2 مووچە دوادەکەوێت؟
سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆ مانگی شوباتیش بە هەمانشێوەی ئەم مانگە دواکەوتن روودەدات وتیشی: ناردنی مووچەی مانگی دووش دەکەوێتە سەر بابەتی نەختینە ئەگەر کێشەی نەختینە نەبێت ئەوا لە کۆتایی مانگدا مووچە دێت، بەڵام وەک مەترسیی هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە بۆ ئەمساڵ و لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.
“بەغدا تاوانبارە و دوو مووچەی ساڵی رابردووی نەناردووە”
“فەوتانی دوو مووچەکەی ساڵی رابردوو هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەغدا نەیناردووە و ئەو تاوانبارە ئەگەر بیناردایە حکومەتی هەرێم وەک مووچەکانی دیکە دابەشیدەکرد وەک مووچەی مانگەکانی دیکە” د. فازل نەبی وای وت.
ئەمە لەکاتێکدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوو مووچەی ساڵی رابردوو، مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، و بەغدا دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 2.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
30 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
30 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









