
عەلی حەمە سەعید – SNN
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژە بەوەدەكات، لەڕێگەی گرانكردنی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری زیانیكی زۆر بە هاووڵاتیان دەگات و باری دارایی سەرشانیان گران دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە كە بەبێ ئاگاداری پێشوەختەی هاووڵاتیان ئەو گرانكردنەی كارەبایان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: لەم مانگەوە لەكاتی هاتنەوەی پسولەی كارەبا هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو حساب نەكراوە، بەڵكوو لە ڕۆژێكدا بڕی بەكاری هێنان لە 13 كیلۆ وات تێپەڕیكرد، ئەوا مانگانە بری پێنج هەزار دینار زیادە وەردەگرن لە هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك پسوڵەی كارەبا دەگەڕێتەوە لە 20 ڕۆژدا ئەوا تەنها 266 كیلۆ وات كاتژمێر بە 72 حساب دەكرێت نەك 400 كیلۆ وات ،واتە تەنها لە ڕۆژێكدا 13,3 كیلۆ وات كاتژمێر بە 72دینار ئەژمار دەكرێت، بەوجۆرەش ئەگەر لە 20 ڕۆژ 400 كیلۆ وات كار كرابێت بە پێی نرخی پڕۆژەی ڕوناكی ئەو 400 واتە جارانی 72 دینار بكەین ئەوا بڕی 28 هەزار و 800 دینار دەكات، بەڵام پرۆژەی ڕووناكی لە بری ئەو نرخە بڕی 33 هەزار و 600 دینار لە هاووڵاتیان وەردەگرن.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەم زیادكردنەی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری بە بێ ئاگاداری پێشوەختەی هاوولاتیانە و تا پسوولەی هاتنەوەی بڕی بەكار هێنانی كارەباش دوا بكەوێت ئەوا بری پارەی كارەباش زیاتر لەسەر هاووڵاتیان دەكەوێت، بۆیە ئەمەش بارگرانییەكی دیكەیە لەسەر هاوولاتیان لەكاتێكدا دۆخی مووچە لەم دۆخە ناهەموارەدایە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









