
بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە، کەشی ئەمڕۆ هەوری تەواو دەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت، سبەینێش رێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت، کەشناسێکیش دەڵێت “لەگەڵ باران بارین خۆڵبارینیش دەستپێدەکاتەوە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانمان کردووە بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بەردەوامدەبێت، بەڵام بەراورد بە دوێنێ کاریگەریی بارانەکە کەمێک لاوازتردەبێت، ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە هەندێک کاتدا، پلەی گەرمیش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە”.
لەبارەی کەشی سبەینێ دووشەممەوە ئاشکرایکردووە، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لە ناوچەکانمان، بۆ سبەینێ زیاتردەبێت، کەشی ناوچەکانمان هەوری تەواودەبێت و بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت، رێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەکانی، سۆران، راپەڕین و زاخۆ زیاتردەبێت، هەندێک کات باران بەشێوەی بەلێزمە دەبارێت، لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و هەولێر بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت و لە هەندێک کات ئەگەری روودانی هەورەبرووسکە هەیە، لە هەندێک کاتیش خێرایی با دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
هاوکات، پشتیوان پێنجوێنی کەشناسیش جەختدەکاتەوە، باران بارین بەردەوامی دەبێت و سبەینێ و دووسبەی ئەگەر هەیە خۆڵبارین ڕووبکاتە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ، لە 14 بۆ 16ی مانگ شەپۆلێکی گەرمای لاواز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان، لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز 18 بۆ 20ی مانگ شەپۆلێکی دیکەی باران بارین ڕوودەکاتە ناوچەکانمان، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت و هاتنی بارستە هەوای ساردی نوێ بۆ ناوچەکانمان دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









