میدیای عێراقی: رەغەدی كچی سەدام حسێن لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبووەتەوە

رەغد و شەرع
SNN
رێكخەری گشتیی پارتی رزگاریی نیشتمانی لە سوریا ئاشكرای دەكات كە رەغەدی كچی سەدام حسێن،، چووەتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی سوریا كەوتووە.
بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی (بغداد الیوم) كە ئەمڕۆ دووشەممە9ی شوباتی2026بڵاوی كردووەتەوە، مەحموود موالدی، رێكخەری گشتیی پارتی رزگاریی نیشتمانی لە سوریا، لە میانی پۆدكاستێكدا رای گەیاندووە: ”بەپێی ئەو زانیارییانەی كە پێمان گەیشتووە لە سەرچاوەی باوەڕپێكراوەوە، رەغەد سەدام حسێن چاوی بە ئەحمەد شەرع كەوتووە، ئەمەش بە چاودێریی هەواڵگریی بەریتانیا، پرۆسەكەش لە لایەن هەواڵگریی ئوردنەوە جێبەجێ كراوە.“
ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە لە كۆبوونەوەكەدا دوو بازرگانی ئوردنی و حەفت ئەفسەری پێشووی سوپای عێراق بەشدار بوون.“
باسی لەوەش كردووە كە وەزیری دەرەوەی سوریا و سەرۆكی هەواڵگریی سوریاش لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار بوون.
هەرچی پەیوەندیی بە ئامانجی ئەم كۆبوونەوەیەوە هەیە، ئەوەی خستووەتە ڕوو كە كۆبوونەوەكە جێی پرسیارە، بەڵام هیچ وردەكارییەكی دیكەی لەمبارەیەوە نەخستووەتە ڕوو.
ئەمە لە كاتێكدایە كە تاوەكوو ئێستا نە حكوومەتی سووریا، نە رەغەد سەدام حسێن و حزبی بەعسی قەدەغەكراو، هیچ زانیارییەكیان لەمبارەیەوە رانەگەیاندووە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









