
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگدان دەكرێت لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان، فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە كۆی 25 لیژنە چوار لیژنەیان بەر دەكەوێت.
شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو كارنامەیەی بەدەستمان گەیشتووە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان لە ئەمڕۆدا لە بڕگەی یەكەمدا سوێندخواردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار بەڕێوە دەچێت و لە بڕگەی دووەمیشدا دەنگدان لەسەر پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی پەرلەمانتاران بەسەر 25 لیژنە دابەش دەكرێن، لەو ژمارەیەش فراكسیۆنە كوردستانییەكان سەرۆكایەتیی سێ تا چوار لیژنەیان بەر دەكەوێت، لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی جێگری یەكەم و دووەمی شەش بۆ حەوت لیژنەی دیكە.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆی 25 لیژنە هەمیشەییەكە شیعەكان سەرۆكایەتیی 11 لیژنە و سوننەكانیش سەرۆكایەتیی شەش لیژنە دەكەن، پێكهاتەكانی دیكەش پشكیان لە سەرۆكایەتییكردنی لیژنەكان دەبێت، هاوكات بەتەمەنترین ئەندامی هەر لیژنەیەك بەشێوەیەكی كاتی سەرۆكایەتیی لیژنەكەی دەكات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









