
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ كۆتا وادەبوو بۆ سوێندخواردنی ئەو كاندیدانەی كە دەنگی پێویستیان هێنابوو بۆ ئەوەی ببنە پەرلەمانتار، بەڵام پارێزگاری سەلاحەدین كە دەنگی پێویستی هێنابوو بۆ بوون بە پەرلەمانتار ئەمڕۆ سوێندی یاسایی نەخواردوو بەوهۆیەشەوە كاندیدێكی یەكێتی جێگەی دەگرێتەوە، بەوجۆرەش ژمارەی كورسییەكانی یەكێتی لەپەرلەمانی عێرا قلە 18 كورسییەوە بۆ 19 كورسی زیاد دەكەن.
كەریم شوكر، كاندیدی یەكێتی لە لیستی هاوپەیمانی ( جەماهیری وەتەنی) كە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە لە دوای ( بەدر مەحمود) پارێزگاری ئێستای سەلاحەدین، بە SNNی ڕاگەیاند: من ئێستا لە پەرلەمانم بۆ ئەوەی لەجێگای ( بەدر مەحمود) پارێزگاری سەلاحەدین سوێندی یاسایی بخۆم، چونكە پارێزگاری سەلاحەدین لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ هاتە پەرلەمان بەلام دواتر گەڕایەوە سەر پۆستەكەی خۆی وەك پارێزگاری سەلاحەدین دەستبەكار بوویەوە و سوێندی یاسایی وەك پەرلەمانتار نەخوارد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا تەنها ئەوە ماوە كە لەلایەن كۆمیسیۆنەوە ناوەك بدرێت بە پەرلەمان بۆ ئەوەی وەك جێگرەوەی ( بەدر مەحمود) پارێزگاری سەلاحەدین سوێندی یاسایی بخۆم و ببمە پەرلەمانتار، هاوكات بەپێی ڕیزبەندی كۆمیسیۆنیش من لەدوای ناوبراوەوە دێم كە زۆرترین دەنگم بەدەستهێناوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









