
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بریاریدا بە خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام سبەی سێ شەممە پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و هەر سبەینێش لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ لە كۆتایی دەوامی فەرمی واژۆ لەسەر بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم دەرچوو، بەڵام پارەكە نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی سێ شەممە بڕی پارەكە كە زیاد لە 950 ملیار دینارە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و هەر سبەینێش لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە بۆ مانگی یەك.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر سبەی لەكاتێكدا زوو پارەكە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و كات بەشی ئەوە بكات كە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە ئەوا هەر سبەینێش مووچە دابەشدەكرێت، بەڵام بەدڵنیایی دووسبەی چوارشەممە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە و لەماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









