
SNN
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، پاش کۆتاییهاتنی دۆسیەی سووریا، ئێستا سەرەی پەکەکەیە لە عێراق. فیدان هیوای خواست پەکەکە وانە لە ڕووداوەکانی سووریا وەربگرێت و لە ناو خاکی عێراقدا بڕیاری ژیرانەتر بدات.
ئیرادەی عێراق و پرسی سەروەری
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی لە هەڵوێستی بەغداد گرت و ڕایگەیاند، پێویستە عێراق ئیرادەی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەکەکە بخاتەڕوو. ئاماژەی بەوە کرد کە چەندین جار بە بەرپرسانی عێراقیان گوتووە بوونی پەکەکە بۆ عێراق مەترسیدارترە تاوەکو تورکیا. فیدان دەڵێت، عێراق توانای هەیە بەسەر پەکەکەدا زاڵ بێت و جێگەی پرسیارە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری ڕێگە بە بوونی ئەو هێزە بدات.
گۆڕانکاری لە شنگال، مەخموور و قەندیل
فیدان جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی ناوچەکانی شنگال، مەخموور و قەندیل وەک ئێستا نامێنێتەوە. ڕایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا و کاتێکی زۆر ناخایەنێت، گۆڕانکاریی ڕیشەیی لەو 3 شوێنەدا ڕوودەدات و ئیدی جێگەی پەکەکەیان تێدا نابێتەوە.
هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد کە نزیکەی 20 کۆبوونەوەی لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە. فیدان ڕایگەیاند، ئەگەر لە شنگال لەگەڵ حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆن بکەن، بە جۆرێک حەشد لەسەر زەوی و تورکیا لە ئاسمانەوە بێت، دەتوانن لە ماوەی 2 ڕۆژدا کۆتایی بە پەکەکە بهێنن و لەو بارەیەوە دەیان جار گفتوگۆیان لەگەڵ حەشد کردووە.
پەیوەندی لەگەڵ کازمی و سوودانی
لەبارەی مێژووی گفتوگۆکان، فیدان ڕایگەیاند کە لە سەردەمی مستەفا کازمی بە جددی باسی پرسی پەکەکەیان کردووە، بەڵام لە سەردەمی محەممەد شیاع سوودانی گفتوگۆکان بە شێوەیەکی چڕتر بەردەوامن.
هەڵوێست لەسەر مالیکی و هەڕەشەکانی ترەمپ
سەبارەت بە پرسی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، فیدان ڕایگەیاند کە تورکیا دژایەتی هیچ کەسێک ناکات کە لە ڕێگەی پەرلەمان و هەڵبژاردنەوە ببێتە سەرۆکوەزیران. بەڵام هۆشداری دا کە پێویستە عێراق هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی نووری مالیکی بە جددی وەربگرێت، چونکە ئەمریکا ئامرازی سزادانی دارایی و ئابووریی عێراقی لەبەردەستدایە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









