ڕۆژنامەیەکى عەرەبى: هەوڵەکان بۆ ڕازیکردنی مالیکی بۆ کشانەوە لە بەربژێربوون دەستیپێکردووە

نوری مالیکی
SNN
ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدید بڵاویکردەوە، جووڵەیەکی بەرفراوان لەلایەن لایەنە ئایینی و سیاسییەکانی عێراقەوە دەستی پێکردووە بۆ ڕازیکردنی نووری مالیکی بەوەی لە بەربژێربوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکشێتەوە. ئامانجی ئەم هەوڵانە ئەوەیە مالیکی بەرەو قبوڵکردنی بەربژێرێکی سازان ببرێت کە لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا پەسەندکراو بێت، بە جۆرێک کە کشانەوەکە وەک دەستپێشخەرییەکی خودی مالیکی بۆ چارەسەرکردنی تەنگژە سیاسییەکە نیشان بدرێت.
هەڵوێستی مەرجەعیەت و گوشارە ناوخۆییەکانی حیزبی دەعوە
سەرچاوەیەکی نزیک لە مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەف ڕایگەیاندووە، بەربژێربوونی مالیکی هیچ پاڵپشتییەکی مەرجەعیەتی نییە و هەڵوێستی ئەوان هێشتا بێلایەنییە. هاوکات کەسایەتییە ئایینییەکانی ناو حیزبی دەعوەش گوشار دەکەن تاوەکو مالیکی پاشەکشە بکات، مەبەست لێی ڕێ خۆشکردنە بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتدا قبوڵکراو بێت.
بژاردە گریمانەییەکان بۆ جێگرتنەوەی مالیکی
ئەندامێکی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کردووە کە پەیام گەیشتووەتە مالیکی بۆ بەربژێرکردنی کەسایەتییەکی سازان کە سەر بە هیچ لایەن و فڕاکسیۆنێکی دیاریکراو نەبێت. لە ئەگەری کشانەوەی ناوبراو، 3 بژاردە لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێ دەکرێن: یەکەمیان بەربژێرکردنی حەمید شەترى، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى عێراق؛ دووەمیان حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو؛ بژاردەی سێیەمیش مانەوەی محەممەد شیاع سوودانییە بۆ ویلایەتی دووەم. تاوەکو ئێستا مالیکی وەڵامی فەرمیی بۆ ئەم پێشنیازانە نەبووە.
ڕەتکردنەوەی هێزە سوننەکان و بۆشایی دەستووری
هەریەکە لە حیزبی تەقەدووم و هاوپەیمانیی سیادە، بە فەرمی چوارچێوەی هەماهەنگییان لە ڕەتکردنەوەی بەربژێرکردنی نووری مالیکی ئاگادار کردووەتەوە و هەڕەشەی بەشدارینەکردنیان لە حکومەت کردووە. ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە عێراق لە 29ی کانوونی دووەمی ڕابردووەوە کەوتووەتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە، ئەوەش دوای شکستھێنان لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و ڕاسپاردنی بەربژێری سەرۆکوەزیران.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 خولهك لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
25 خولهك لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
25 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
25 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









