وەزارەتی دارایی: مووچەخۆران لە دوای کاتژمێر 1ـی نیوەڕۆوە سەردانی بانکەکان بکەن

SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2026 لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستپێدەکات. بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە کاتی دەوامی فەرمیی بەیانیان و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ بانکەکانی دیکە، مووچەخۆران دەتوانن لە دوای کاتژمێر 1:00ـی نیوەڕۆوە سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.
ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ چوارشەممە مووچە وەردەگرن
بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو، ئەمڕۆ لە دوای کاتژمێر 1:00ـی نیوەڕۆوە، هەریەک لە خانەنشینیی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مووچەی مانگی 1 وەردەگرن.
لیستی دابەشکردنی مووچە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە
ڕۆژی پێنجشەممە، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ، دارایی، داد، پلاناندان، بازرگانی، سامانە سرووشتییەکان، ئاوەدانکردنەوە، گواستنەوە، کشتوکاڵ، شارەوانی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، کارەبا و ئەوقاف دابەش دەکرێت. هەروەها دەستەکانی مافی مرۆڤ، دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، هێزی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران مووچە وەردەگرن.
کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی شەممە
ڕۆژی شەممە 14ـی شوبات، دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم کۆتایی دێت. لەو ڕۆژەدا مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.
وەرگرتنی مووچە بە شێوەی دیجیتاڵی
بەپێی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، لەم مانگەدا نزیکەی 700,000 مووچەخۆر لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من و بە کارتی بانکی مووچەکانیان وەردەگرن. ئەم مووچەخۆرانە دەتوانن لە ڕێگەی ئامێرەکانی وەرگرتنی پارە (ATM) لەو کات و شوێنانەی بۆیان دیاریکراوە، شایستە داراییەکانیان ڕابکێشن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








