دوای کۆنترۆڵکردنی لەلایەن ئەمریکاوە؛ نەوتی فەنزوێلا دەگاتە ئیسرائیل

0
152

SNN

بۆ یەکەمجار لە دوای چەندین ساڵ، ڤەنزۆێلا دەستی کرد بە ناردنی یەکەم باری نەوتی خاو بۆ ئیسرائیل. ئەم هەنگاوەش وەک بەشێک لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی ئەو وڵاتە دێت دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزۆێلایان دەستگیر کرد، لەو کاتەوە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کۆنترۆڵی فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتەی گرتەدەست.

وردەکاریی گرێبەستەکە

ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، بارە نەوتەکە ئاراستەی “بازان گرووپ” کراوە، کە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتە لە ئیسرائیل. بەپێی زانیارییەکان، ئیسرائیل بەشێوەیەکی گشتی سەرچاوەی نەوتەکەی ئاشکرا ناکات و زۆرجار کەشتییەکان لەکاتی نزیکبوونەوە لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە لە سیستەمی چاودێری دیجیتاڵی دیار نامێنن. تا ئێستا وەزارەتی وزەی ئیسرائیل و کۆمپانیای بازان هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

گۆڕانکاری لە نەخشەی هەناردەکردن

ئەم بارە نەوتە دەبێتە یەکەمین لە باری نەوت جۆری خۆی لە ناوەڕاستی ساڵی 2020ـەوە، کە ئەوکات ئیسرائیل نزیکەی 470 هەزار بەرمیلی لە ڤەنزۆێلا کڕیبوو.

پێشتر بەشێکی زۆری بەرهەمی نەوتی ڤەنزۆێلا بە چین دەفرۆشرا، بەڵام لە مانگی ڕابردوودا گۆڕانکاری بەسەردا هات و هەناردە بۆ کڕیارانی هندستان، ئیسپانیا و ئەمریکا دەستیپێکردووە و ئێستاش ئیسرائیلی هاتە سەر.

بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان

ئەم هەنگاوە دەری دەخات کە چۆن لادانی مادۆرۆ بووەتە هۆی دەستپێکردنەوەی بەکارهێنانی نەوتی ڤەنزۆێلا دوای ساڵانێک لە سزای نێودەوڵەتی. بە فشاری ترەمپ، ڤەنزۆێلا یاساکانی نەوتی هەموار کردەوە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی. لە ئێستادا بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 1,2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوە بەراورد بە ساڵی 2020 (300 هەزار بەرمیل)، بەڵام هێشتا کەمترە لەو 3 ملیۆن بەرمیلەی کە لە سەرەتای ئەم سەدەیەدا بەرهەمی دەهێنا.

هەڵوێستی ئەمریکا: نەوت ئامانج نەبووە

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد کە کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا بەمزووانە سەردانی ڤەنزۆێلا دەکات. ڕایت لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ ڕایگەیاندووە: “نەوتی ڤەنزۆێلا بەشێکی گرنگ نەبووە لە بڕیاری دەستێوەردان لەو وڵاتە، بەڵکو کێشەکە پەیوەندی بە مەترسییە جیۆپۆڵەتیکی و ئەمنییەکانەوە هەبووە”. ناوبراو بوونی نەوتەکەی بە “ڕێکەوتێکی باش” وەسف کرد نەک هۆکاری سەرەکی. بڕیارە سەردانەکەی ڕایت ببێتە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ بۆ ئەو وڵاتە دوای گۆڕانکارییەکان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this