
بەشیک لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
SNN
کاتژمێر 10:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ژمارە 167 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر ئەنجام دەدات. کۆبوونەوەکە لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت کە تایبەتن بە پرسەکانی سەرژمێری، زیندانیانی سیاسی و بەشەخۆراکی هاونیشتمانیان.
پشکی هەرێم لە بودجە و ئەنجامی سەرژمێری
تەوەرى یەکەم تایبەتە بە بەدواداچوونی ئەنجامەکانی سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان کە لە ساڵى 2024 ئەنجامدرا و تێیدا ڕێژەى دانیشتووانى هەرێمى کوردستان بە 14.1% دیاریکرا. ئەنجوومەنى وەزیران گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی پابەندکردنى حکومەتى فیدراڵ بەو ئەنجامانە دەکات بەمەبەستى دەستنیشانکردنى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا.
پەسەندکردنی کۆنووسی زیندانیانی سیاسی
لە تەوەرى دووەمی کۆبوونەوەکەدا، کۆنووسى هاوبەشى نێوان وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگاى زیندانییانى سیاسیی عێراق پەسەند دەکرێت. ئەم کۆنووسە لە ڕۆژى 27ـى تشرینى دووەمى ساڵى ڕابردوو لە نێوان هەردوولادا واژۆکراوە بە مەبەستی ڕێکخستنی کاروباری زیندانیانی سیاسی.
چارەسەرکردنی پارەی بەشەخۆراک و قەرزە کۆنەکان
تەوەرى سێیەم تایبەتە بە بڕیاردان لەسەر پێشنیازى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى سەبارەت بە پارەى بەشەخۆراکى مانگانەى هاونیشتمانییان کە لەلایەن بەغداوە دابین دەکرێت. هاوکات لەم تەوەرەدا پرسی چارەسەرکردنى پارەى کەڵەکەبووى ساڵانى 2004 بۆ 2022 دەخرێتە بەرباس کە لە چوارچێوەى خەرجییە سەروەرییەکاندا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









