بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی؛ پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت یەکلایی دەکەنەوە

کۆبوونەوەی باڵا لە نێوان یەکێتیی و پارتی
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆ، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆببنەوە. ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە لایەنەکان لەبەردەم وادەی یەکلاییکردنەوەی پۆستە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندان.
پێکهاتەی شاندی هەردوولا
شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەندامێتیی قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ دەبێت. لە بەرامبەردا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن، هەروەها مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندی بە دیداری پیرمامەوە دەکات.
یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقە، چونکە تاوەکو ئێستا هەردوو حزب لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکنەکەوتوون و هەریەکەیان بەجیا بەربژێری خۆیان بۆ ئەو پۆستە هەیە. ئامانجی ئەم دیدارە گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی پێش ئەوەی پڕۆسەکە بچێتە ناو پەرلەمانی عێراق.
کابینەی دەیەم و حکومەتی نوێی عێراق
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەخشەڕێگای پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵ دەکرێت. لایەنەکان هەوڵدەدەن لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی پۆستەکان، بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان و هەماهەنگییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بگەنە لێکتێگەیشتنی سیاسی.
کۆبوونەوەکانی پێشوو
ئەم دیدارە دوای ئەوە دێت کە بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2025 دوو کۆبوونەوەی تریان لە ڕۆژانی 27 و 30ـی مانگ لە پیرمام ئەنجامدابوو بۆ تاوتوێکردنی پرسە سیاسی و حوکمڕانییەکانی نێوان هەردوو حزب.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









