بۆ كڕینی زیوی پێشوەختە زیاد لە 290 ملیۆن دۆلار براوەتە دەرەوەی هەرێم

زیو
عەلی حەمە سەعید-SNN
ماوەی چەند هەفتەیەكە گۆڕانكاری گەورە لە نرخی زێڕ و زیو دەبیندرێت و ناجێگری بە نرخەكەیانەوە دەبیندرێت، ئەوەی تایبەتە بە هەرێمی كوردستان كڕینی زیوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە، بە ڕێژەیەكی زۆر، بەوتەی مامەڵەكارانی ئەو كانزایە لە ئێستادا زیاد لە 290 ملیۆن دۆلار پارەی هاووڵاتیان براوەتە ئیمارات و توركیا بۆ كڕینی زیوی پێشوەختە.
ئاری محەمەد، یەكێك لەو بازرگانانەی كە لە ئیماراتەوە زیو هاورەدە دەكات بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە مانگی یەكی ئەمساڵ خواستێكی زۆر نائاسایی لە بازاڕەكانی هەرێم هەبوو بۆ كڕینی زیو هەبوو، وای لە بازرگانانەكان كرد كە پێشوەختە داوا لە كۆمپانیاكانی دابینكەری زیو بكەن لە ئیمارات و توركیا زیویان بۆ ئامادە بكەن بە نرخێكی بەرزتر لەوەی ئێستا هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو زیوەی لە سەرەتای مانگی یەكی ئەمساڵ لە كۆمپانیاكانی ئیمارات و توركیا كڕدراوە هەرزانترینەكەیان لە سەروو سێ هەزار و 800 دۆلارەوە بووە، كە دەبێت ئەو بازرگانانە لە %50ی پارەی ئەو زیوەی داویان كردووە بە كاش رادەستی كۆمپانیاكانی بكەن، بەو جۆرەش بە گوێرەی ئامارەكان لە ئێستادا زیاد لە 290 ملیۆن دۆلار پارەی هاووڵاتیانی هەرێم ئیستا لە ئیمارات و توركیایە كە زیوی پێوەختەیان پیێكڕیوە.
ئەو بازرگانەی زیو ئەوەشی وت، لە ئیستادا كە نرخی ئۆنسەی زیو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمە زیانیێكی زۆری لەو كەسانە داوە كە ئەو زیوەیان پێشوەختە بەو نرخە بەرز كڕیوە، بەجۆرێك بازرگانی واهەیە بە تەنها 500 كیلۆ زیوی كڕیوە بە نرخی سێ هەزار و 800 دۆلار بە بێ نرخی گواستنەوە و حەواڵە، بەڵام ئێستا نرخی زیو لە نزیكی دوو هەزار و 800 دۆلاردایە، بۆیە ئەمە بووەتە هۆی مایەپووچبوونی ژمارەیەك لە بازرگانانی ئەو بوارە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









