
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، نوسراویکیان ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵی کردووە بۆ خەرجکردنی ئەو کورتهێنانەی لە مووچە هەیە، دەشڵێت، هەر کەموکوڕییەک لە مووچەی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا بێت، عێراق بەرپرسیارە.
یاسای بودجەی سێ ساڵە
وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەبارەت بە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵەوە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەپێی یاسای بودجەی سێ ساڵە، مووچەی هەرێمی کوردستان تێکڕا لەبەغداوە خەرج کراوە.
کەموو کوڕییەکانی مووچە بەغدا لێی بەرپرسیارە
دەشڵێت، هەر کەموکوڕییەک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نەناردن یان لێبڕین لەو سێ ساڵە ڕویدا بێت، وەزارەتی دارایی عێراق لێی بەرپرسیارە.
بڕین لە مووچەی مانگی کانوونی دووەم
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، یەکەم لایەن بووین ڕامانگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە 36 ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی ئەو مانگە بڕیوە و نەیناردووە.
کورتهێنانەکە چییە؟
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کورتهێنانە بریتیە لە مووچەی چەند مانگێکی خانەنشینانی سەربازی، شارستانی و کەمئەندامی سەنگەر، خانەنشین هەیە ١٢ مووچەی وەرنەگرتووە، بەڵام تەنیا یەک مووچەی بۆ هاتووە، کەمئەندامانی سەنگەر پێویست بوو دوو مووچە وەربگرن، یەکێكیان مووچەی مانگی ١٠ـی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی یەکی ئەمسال، بەڵام تەنیا یەک مووچەیان بۆ هاتووە.
“بەدواداچوونی مووچە ئەرکی خۆمانە”
وەزارەتی دارایی و ئابووری جەختلەوە دەکاتەوە، بەدواداچوون بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت، ڕۆژی پێنجشەممە نووسراوی دووەمیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە و داوای خەرجکردنی بڕی زیاتر لە 36 ملیار دینارەکەیان کردووەتەوە، کە لە مووچەی مانگی یەکدا نەنێردراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








