گەرمایەکی نائاسایی عێراق و ناوچەکە دەگرێتەوە و کەشناسی زەنگێک بۆ ڕەمەزان لێدەدات

کەشوهەوا
SNN
لە دیمەنێکی کەشوهەوای “دەگمەن و نائاسایی”دا، لەبری سەرمای چاوەڕوانکراوی شوبات، شەپۆلێکی گەرمای بەهێز باڵی بەسەر عێراق و نیمچە دوورگەی عەرەبیدا کێشاوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات سیناریۆکە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا بە تەواوی پێچەوانە بێتەوە.
دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، لە نوێترین راپۆرتیدا بۆ میدیاکان ئاشکرای کردووە، ناوچەکە رووبەڕووی “شێواوییەکی کەشوهەوا” بووەتەوە.
دەستەکە رایگەیاندووە، لە کاتێکدا دەبوو ئێستا عێراق لە لووتکەی سەرمای زستاندا بێت، بەڵام شەپۆلێکی گەرمای فراوان نەک تەنها عێراق، بەڵکو تورکیا، ئێران و رۆژهەڵاتی ئەفریقاشی گرتووەتەوە.
بەپێی نەخشە کەشوهەواییەکان، ئەم “گەرمییە توندە” تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بەڵام گۆڕانکارییە گەورەکە لەگەڵ دەرکەوتنی مانگی ڕەمەزاندا روودەدات.
کەشناسی جەخت دەکاتەوە، ئاماژەکان پێمان دەڵێن، کە ئەم گەرمایە کاتییە و سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە کەشێکی سارد و جیاواز دەست پێدەکاتەوە، کە رەنگە گەڕانەوە بێت بۆ سەرمای دواکەوتووی زستان.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









