
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە هەینی ڕابردووەوە ئاسایشی پارتی لە هەولێر زیاد لە 20 گەنجی ئەو شارەی دەستگیركردووە و تا ئێستاش ئازاد نەكراون، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی بەشداری خۆپیشاندانەكەی هەولێریان كردووە، هاوكات ئەم هەینییەش ئاسایش بەجلی مەدەنییەوە بەناو بازاڕدا بلاو بوونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لە خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی هەولێر.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە دەست SNNكەوتوون، بە تۆمەبتی بەشداریكردن و ڕێكخستنی خۆپیشاندانەكەی هەینی ڕابردووی شاری هەولێر كە دژ بە بێڕێزیكردن بە( محەمەد) پێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەچوو، ئاسایشی هەولێر زیاد لە 20 گەنجی دەستگیركردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ماوەی هەفتەیەكی تەواوە ئەو گەنجانە لە زیندانی ئاسایشی هەولێر زیندانیكراون و هێشتا ئازاد نەكراون، هاوكات داو الە كەسوكاریشیان كردووە كە بێدەنگ ببن و قسە بۆ راگەیاندنەكان نەكەن لەسەر دەستگیركردنی ڕۆڵەكانیان، بە پێچەوانەوە دۆسیەكانیان بۆ قورستر دەكەن.
SNNئەوەشی زانیوە كە هەر ئەمڕۆ هەینی، ئاسایشی پارتی بە جلی مەدەنییەوە بە ناو بازاڕی هەولیر بە تایبەت لە نزیك قەڵای هەولێر بڵاوەیان پێكراوە بۆ دەستنیشانكردن و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە ئەمڕۆ بە نیازی خۆپیشاندانن، چونكە وابڕیارە ئەمڕۆش جارێكی دیكە لە هەولیر خۆپیشاندان بكریتەوە بۆ ئیدانەكردنی بێڕێزیكردن بە ئاینی ئیسلام و پێغەمبەرەكەی.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









