وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەش دەکرێت

مووچە
SNN
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ شەممە 14ـی شوباتی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستپێدەکات. ئەم بڕیارە ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە دوای ڕێکەوتی 1ـی تەممووزی 2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی دامەزراون و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.
ژمارەی مامۆستایانی سوودمەند لە هەردوو وەزارەت
کۆی گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان کە مووچە وەردەگرن 42,033 مامۆستایە. لەو ژمارەیە 37,933 مامۆستایان سەر بە وەزارەتی پەروەردەن و 4,100 مامۆستاکەی دیکەش لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین.
بڕی مووچەکان و تێچووی مانگانەی پرۆسەکە
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەپێی بڕوانامەکانیان دیاریکراوە؛ ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی دیپلۆمن بڕی 400,000 دینار و ئەوانەشی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە بڕی 500,000 دینار وەردەگرن. تێچووی گشتیی مووچەی ئەم چینە مانگانە 24 ملیار دینارە و تەواوی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دابین کراوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









