لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێم دەگرێتەوە هۆشداری و رێنمایی بڵاودەکرێتەوە

بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 14/2/2026، ئاسمانی هەرێم بە تەواوی هەور دەبێت. ئەو شەپۆلە بارانبارینەی بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە، تاوەکو دوای نیوەڕۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین بۆ 7 بۆ 8 کیلۆمەتر کەم
دەبێتەوە، لە ئەگەری خۆڵبارینیشدا مەودای بینین دەگاتە 4 کیلۆمەتر.
ئەو ناوچانەی ڕووبەڕووی بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەبنەوە
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان هۆشداری دەدات کە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو دەکەونە ژێر کاریگەریی بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقەی توند. ئەو شوێنانەش بریتین لە سنووری بەردەڕەش، مێرگەسۆر، بارزان، هەریر، پیرمام، بەحرکە، بنەسڵاوە، شەمامک، دەوروبەری پردێ، چوارتا، ماوەت، قەڵادزێ، سەنگاو و تەکیەی جەباری.
ڕێنماییەکان بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی هەورەتریشقە
بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانییان لە مەترسییەکانی هەورەتریشقە، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە. داوا دەکرێت هاونیشتمانییان لە کاتی هەورەتریشقەدا لە شوێنە بەرزەکان نەمێننەوە و ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێلدابوون دانەبەزن. هەروەها جەخت دەکەنەوە کە پێویستە مۆبایلەکان دابخرێن و لە ستوونی کارەبا، تەلەفۆن، تاوەرەکانی گەیاندن و دارە بەرزەکان دووربکەونەوە.
خۆپارێزی لە شوێنە کراوەکان و کەناراوەکان
ناوەندەکە هۆشداری دەدات کە تاوەکو دەکرێت هاونیشتمانییان نەچنە شوێنە کراوەکان و ئەگەر بە ناچاری لەوێ بوون، دەستبەجێ لەسەر زەوی دابنیشن. پێویستە دوورکەوتنەوە لە کەلوپەل و بارستە کانزاییەکان و پەرژینە ئاسنینەکان ڕەچاو بکرێت. هاوکات داوا دەکرێت لە کەناراوەکانی وەک ڕووبار، دەریاچە، چەم و ناوچە شێدارەکان دووربکەونەوە و لە کاتی نزیکبوونەوەی گێژەلووکە، ئامێرە کارەباییەکان لە دەرەوەی ماڵ بەکارنەهێنرێت. لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراویشدا پێویستە پەیوەندی بە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەوە بکرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









