دوای ئی-پسوڵە، مەسرور بارزانی و کوڕەکەی بەنیازن سێ سێ باجی نوێ لە هاووڵاتیان وەربگرێت

مەسرور و ئارین و کوڕی
SNN
لە هەنگاوێکی نوێدا، نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی بۆ دروستکردنی کۆمپانیایەکی تایبەت دەرکردووە بە مەبەستی کۆکردنەوەی باج لەسەر هاونیشتمانییان. ئەم پڕۆژەیە هاوشێوەی پڕۆژەی “ڕووناکی” و بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبایە، کە تێیدا باجەکانی عەقار و دەخل (کە کۆمپانیاکانیش دەگرێتەوە) لە ڕێگەی ئەم کۆمپانیایەوە کۆدەکرێنەوە و بڕەکەیان لەسەر هاونیشتمانییان زیاد دەکرێت.
سەپاندنی باج لەسەر ڕێگاکانی نێوان شارەکان
یەکێکی دیکە لە پلانەکانی ئەم کۆمپانیا نوێیە، دانانی کابینەی تایبەتە لەسەر ڕێگاکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی باج لەو کەسانەی لە شارێکەوە دەچنە شارێکی دیکە. ئەم بیرۆکەیە کە هاوشێوەی سیستمی وڵاتی ئیماراتە، مەبەست لێی زیادکردنی داهاتی نانەوتییە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی یاسا، هەر جۆرە دەستکارییەکی ڕێژەی باج تەنها لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە و سەرۆکی حکومەت مافی زیادکردنی باجی نییە بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا.
ئامارەکانی زیادبوونی باج لەنێوان 2012 بۆ 2022
بەگوێرەی داتاکان، داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دە ساڵی نێوان 2012 بۆ 2022 بە ڕێژەی 600% زیادی کردووە. تەنها لە کابینەی نۆیەمدا و لە ساڵی 2019ـەوە تاوەکو ئێستا، ڕێژەی وەرگرتنی باج 103% بەرزبووەتەوە. داهاتی باج لە ساڵی 2022 گەیشتووەتە 912 ملیار و 588 ملیۆن دینار، کە ئەمەش بەشێکی سەرەکیی داهاتی نانەوتی پێکدەهێنێت.
گەورە باجدەران و مەرجی دانانی باج لە هەولێر
لە هەرێمی کوردستاندا 694 گەورە باجدەر هەن کە کۆمپانیاکانی بوارەکانی گەیاندن، ئینتەرنێت، نەوت، شیش و چیمەنتۆ دەگرێتەوە. ئەم کۆمپانیایانە ساڵانە 23% تاوەکو 25%ـی کۆی داهاتی باج دابین دەکەن، کە لە ساڵی 2022ـدا بڕەکەی زیاتر لە 228 ملیار دینار بووە. یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە تەواوی ئەم گەورە باجدەرانە، تەنانەت ئەگەر لە سلێمانی یان ناوچەکانی دیکەش کار بکەن، دەبێت باجەکەیان لە هەولێر بدەن بۆ ئەوەی ئەستۆپاکییان بۆ بکرێت.
کاریگەریی زیادکردنی باج لەسەر بژێوی هاونیشتمانییان
لە ئێستادا حکومەت 15%ـی قازانجی ساڵانەی کۆمپانیاکان وەک باج وەردەگرێت. بەرپرسێکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، زیادکردنی باج لەم کاتەدا کە حکومەت کاربەڕێکەرە و داهاتی تاکی هاونیشتمانییان ناگاتە 650,000 دیناری مانگانە، بارگرانییەکی گەورە دروست دەکات. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک حکومەت مووچەی 12 مانگی کردووە بە 10 مانگ، نەدەبوو باج زیاد بکات، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی هاونیشتمانییان نیوەی داهاتەکەیان بۆ خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا و باج دابنێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
38 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
38 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
38 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









