
مووچە
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنماییەکی نوێی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەکان کردووە، کە تێیدا هاتووە هەر کارمەندێکی پۆلیس هاوسەرەکەی مووچەخۆر بێت، دەرماڵەی هاوسەر و منداڵی پێنادرێت. بەگوێرەی ڕێنماییەکە، لەم دۆخەدا دەرماڵەکە دەگوازرێتەوە بۆ سەر مووچەی هاوسەرەکەی، جا چ کارمەندی پۆلیس بێت یاخود فەرمانبەری شارستانی.
کێشەی کارمەندانی گرێبەست لە ڕێنماییەکەدا
ئەم بڕیارە بووەتە هۆی دروستبوونی گرفت بۆ ئەو خێزانانەی کە هاوسەری کارمەندە پۆلیسەکان بە شێوەی “گرێبەست” دامەزراون. ئەشرەف فازیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی 2ی سلێمانی ڕایگەیاند، چونکە مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕێکی دیاریکراوە و دەرماڵەی هاوسەر و منداڵیان بۆ زیاد ناکرێت، بۆیە کاتێک دەرماڵەکە لە پیاوەکە دەبڕدرێت، ژنەکەش ناتوانێت وەری بگرێت و بەوەش خێزانەکە بە تەواوی لەو بڕە پارەیە بێبەش دەبن.
ناڕەزایەتیی مووچەخۆران
ژمارەیەک لە کارمەندانی پۆلیس نیگەرانیی خۆیان گەیاندووەتە کەناڵ8 و ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکانیان مووچەخۆری گرێبەستن، دەرماڵەکانیان لێ بڕاوە. لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی داراییدا جیاوازی لەنێوان مووچەخۆری هەمیشەیی و گرێبەست نەکراوە و تەنیا وشەی “مووچەخۆر” بەکارهاتووە، ئەمەش وایکردووە ئەو کارمەندانەی هاوسەری گرێبەستیان هەیە زیانمەندی یەکەم بن.
بڕی دەرماڵەکان بۆ پۆلیس و فەرمانبەرانی شارستانی
جیاوازییەک لە بڕی دەرماڵەکان لە نێوان کارمەندانی سەربازی و شارستانی هەیە. بڕی دەرماڵەی هاوسەر بۆ کارمەندی پۆلیس 75,000 دینارە و بۆ هەر منداڵێک 15,000 دینار خەرج دەکرێت. لە بەرامبەردا، بۆ فەرمانبەرانی شارستانی بڕی دەرماڵەی هاوسەر 50,000 دینارە و بۆ هەر منداڵێک بڕی 10,000 دینار دیاریکراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









