
هەرێم کەمال ئاغا
SNN-
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق وەك پشكی خۆی و هەروەها وەك نەریتی سیاسی لەعێراق، بۆیەكێتی نشتیمانی كوردستانە، جەختیشدەكاتەوە كە پارتی پشكی خۆی لە پۆستە باڵاكانی عێراق وەرگرتووە.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی ڕاگەیاند: چەندین ساڵە پۆستی سەرۆك كۆمار وەك پشكی یەكێتی نشنیمانی كوردستان دیاریكراوە ئەمەش بووەتە نەریتێكی سیاسی كە لە عێراق كاری پێدەكرێت، هاوكات پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیش بۆ پارتی بووە، هەر ئەمە وایكردووە كە لەم خولەی هەڵبژاردنیشدا یەكێتی جەخت لە وەرگرتنی ئەو مافەی خۆی بكاتەوە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم خولەی پەرلەمان تا ئەوكاتەی ئێمە دەنگكان بە كانددەكەی پارتی نەدا بۆ وەرگرتنی پۆستی دووەمی جێگری سەرۆك پەرلەمان نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام یەكێتی یەكڕیزی نێو ماڵی كوردی لە بەغداد لەپۆست بەگرنگترزانی و ئەندامانی فراكسیۆنەكەی بۆ سەرخستنی كاندیدەكەی پارتی ڕاسپارد.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و یەكڕیزی نێو ماڵی كورد لە زۆر پشكی خۆی خۆشبووە، لەو چوارچێوەیەشدا هەرچەندە وەك نەریتی سیاسی لە عێراق پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بووە، لەرابردووشدا پارتی چەند جارێك ویستوویەتی ئەو نەریتە بشكێنێت، بەڵام سەركەوتوو نەبووە، چونكە لایەنە عیراقییەكانیش ئاگادارن كە پارتی پشكی خۆی لەعیراق وەرگرتووەو ئەوەی كە ماوەتەوە بۆیەكێتی دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









