
بازاڕى گۆشتفرۆشان له شارى سلێمانى | فۆتۆ: تێبین ژین بۆ SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، نرخی گۆشتی سوور و هەروەها نرخی ئاژەڵ گران بووە، بەوتەی ئاژەڵدار و گۆشتففرۆشان، بەهۆی ڕاگرتنی هاوردەكردنی ئاژەڵ لە سوریا و ئێرانەوە هاوكات زۆر بوونی خواست، نرخی گۆشتی سور و ئاژەڵ بەرز بووەتەوە، بەجۆرێك هەر كیلۆیك دوو هەزار دیناری ڕۆشتووەتەسەر.
ستار مەحمود، یەكێك لە بازرگانانی هاوردەكردنی ئاژەڵ بە SNNی ڕاگەیاند: پێشتر لە سوریاوە بە ئاسانی ئاژەڵی گەورەو بچوك هاوردە دەكرا، هاوكات لە ئێرانیشەوە بە پێی پێویست ئاژەڵمان هاوردە دەكرد، بەڵام ماوەیەكە لە سوریا بەتەواوی هاوردەكردنی ئاژەڵ ڕاگیراوە و هاوكات لە ئێرانیشەوە بڕێكی زۆر كەم هاوردە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئاژەڵانەی كە ئێستا لەناوخۆی هەرێم هەن بەشی پێداویستی ناوخۆ ناكەن، هاوكات بەشێكی زۆری ئاژەڵدارانیش ئامادەنین لەم وەرزەدا ئاژەڵەكانیان بفرۆشتن كە وەرزی زاوزێی ئاژەڵەكانیانە بەتایبەت ئاژەڵی گەورە، هەموو ئەمانە وایكردووە كە نرخی ئاژەڵی زیندزووو گران ببێت.
ڕەفیق سابیر، یەكێك لە گۆشتفرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی ئاژەڵ گرانبوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك پێشتر مەڕ بە زیندە قەپان لە نزیكی شەش هەزار دینار دەمانكڕی، ئەمڕۆ بە نۆ هەزار و 250 دینار كڕیومانە، هەروەها ئاژەڵی گەورەش لە حەوت هەزارەوە بۆ نزیكی نۆ هەزار گران بووە، ئەمە وایكردووە كە گۆشتی بەرخ لە 19 هەزار دینارەوە بۆ 22 هەزار و گۆشتی مەڕ و بزن لە 18 هەزارەوە بۆ 20 هەزار و 500 دینار بەرز ببێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









