
SNN-
قوتابخانەی باغڵومنارەی بنەڕەتی لە شاری هەولێر، ماوەی 17 ساڵە دامەزراوە و خوێندکارانی هەتا پۆلی 6ـی بنەڕەتی تێدا دەخوێنن. سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەو ماوە درێژە بەسەر دامەزراندنیدا، قوتابخانەکە هەتا ئێستا بینای نییە و پڕۆسەی خوێندن تێیدا لەناو کابینەدا بەڕێوە دەچێت.
یەک قوتابخانەی حکومی بەرانبەر 4 قوتابخانەی ئەهلی
دانیشتووانی گەڕەکی باغڵومنارە بە کەناڵ 8ـیان ڕاگەیاند، لە سنووری گەڕەکەکەیاندا 4 قوتابخانەی ئەهلی بوونیان هەیە، بەڵام تەنیا یەک قوتابخانەی حکومی هەیە. ئەو قوتابخانە حکومییەش بەهۆی نەبوونی بینا و کۆنیی کابینەکانەوە، لە بارودۆخێکی خراپدایە و دانیشتووانی گەڕەکەکە وەک “وێرانە” وەسفی دەکەن.
نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و وانەی وەرزش
ئەو کابینانەی خوێندکارانی تێدا دەخوێنن، هیچ مەرجێکی سەلامەتییان تێدا نییە. جگە لەوەش، بەهۆی نەبوونی گۆڕەپانی یارییەوە، خوێندکاران لە وانەی وەرزش بێبەش کراون. کەسوکاری خوێندکاران ئاماژە بەوە دەکەن، منداڵەکانیان هەتا دەگەنە پۆلی 7 و دەچنە قوتابخانەی دەرەوەی گەڕەکەکەیان، نازانن وانەی وەرزش چییە.
ناڕوونیی چارەنووسی خوێندکاران دوای پۆلی 6
یەکێکی دیکە لە کێشە سەرەکییەکانی دانیشتووانی گەڕەکەکە ئەوەیە کە قوتابخانەکە تەنیا هەتا قۆناغی 6ـی بنەڕەتی تێدایە. دایک و باوکی خوێندکاران دەڵێن، کاتێک منداڵەکانیان دەگەنە پۆلی 7، تووشی سەرلێشێواوی دەبن و نازانن منداڵەکانیان بنێرنە کام قوتابخانە و بۆ کام گەڕەکی دیکە، چونکە لە گەڕەکەکەی خۆیاندا هیچ قوتابخانەیەکی حکومیی دیکە بۆ قۆناغەکانی دواتر بوونی نییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









