كۆمپانیایەكی حزبی لە هەولێر، ئامادە نییە كەمووكورتیەكانی نەخۆشخانەی بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە چارەسەر بكات

بەرکەوتوانی چەکی کیمیای
عەلی حەمە سەعید-SNN
هەرچەندە بڕی پارەی پێویستی وەرگرتووە بۆ تەواوكردنی بینای نەخۆشخانەی بریندارانی چەكی كیمیایی لەهەڵەبجە، بەڵام بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، كۆمپانیایەكی حیزبی هەولێر وەڵامی نە ئەنجومەنی وەزیران نە وەزیری تەندرووستی حكومەت ناداتەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كومووكورتییانەی كە لەو نەخۆشخانەیە هەن.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكی زۆرە كۆمپانیای جێبەجێكاری دروستكردنی نەخۆشخانەی چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی ئاگاداركراوەتەوە كە چهێشتا بە ئەركی خۆی هەڵنەستاوە بە تەواوكردنی بینای نەخۆشخانەكە، لە كڕینی ئامێر و ئەو كەموكورتیانەی كە لە بینای نەخۆشخانەكەدا هەن، ئێمەش چەندین لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگادار كردووەتەوە كە كۆمپانیای ( زاگرۆس ) پابەند بكەن بە چارەسەر كردنی كەموو كورتییەكان پاشان وەرگرتنی تەواوەتی بۆ بیناكە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پاش پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا لە ئاستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندرووستی بۆ كێشەی نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی ، دواجار كۆنوسمان خستە بەردەم وەزیری تەندرووستی و ئاراستەی كۆمپانیای زاگرۆس كرا، بۆ ئەوەی پابەند بێت بەو داواكارییانەی كە ئاراستەی كراوە، بەڵام كۆمپانیایەكە ئەو ماوە یاساییەی بۆی دیاریكرابوو كۆتایی هات بەبێ ئەوەی ئامادەبێت وەڵامی نوسراوەكەی وەزیری تەندروستی بداتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە كە دەبوو كۆمپانیای زاگرۆس كەمووكورتییەكان چارەسەر بكات، بۆیە ئێستا دەبێت ئەو كۆمپانیایە سزا بدرێت و بخرێتە لیستی ڕەشەوە، بەڵام پاڵپشتی حزبی هەیە و تائێستا هیچ ڕێكارێكی لە دژ نەگیراوەتەبەر.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









