دانا ئەحمەد مەجید و کوڕانی نەوشیروان مستەفا بەشداری کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی، بزووتنەوەی گۆڕان لە هۆڵی ڕۆشنبیریی کەرکووک کۆنفرانسی نیشتمانیی خۆی ئەنجام بدات. لەم کۆنفرانسەدا هەردوو ئاڕاستە جیاوازەکەی ناو بزووتنەوەکە (ئاڕاستەی گردی زەرگەتە و ئاڕاستەی گەڕەکی کوردسات) بەشداری دەکەن. جوامێر خەلیل، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی (ئاڕاستەی گردی زەرگەتە) ڕایگەیاند، ئەوان بە چڕی بەشداری دەکەن و هەوڵیانداوە زۆرترین ئەو کەسانەی ناویان لە لیستی کۆمیسیۆن هەیە و ژمارەیان 2,100 کەسە، ئامادەی کۆنفرانسەکە بن.
ئامانجەکانی کۆنفرانس و هەڵبژاردنی ڕێکخەر
ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆنفرانسە بریتی دەبێت لە گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی دەستووری هەموارکراوی بزووتنەوەی گۆڕان. دوای ئەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بەڕێوە دەچێت و لە هەنگاوی کۆتاییشدا ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە هەڵدەبژێردرێن. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پێویستە ڕێکخەری گشتی لە ناو ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیدا بێت.
ململانێی نێوان هەردوو ئاڕاستەی گردی زەرگەتە و کوردسات
بەگوێرەى زانیارییەکان سەرەڕای بەشداریکردنی هەردوو باڵەکە کە دانا ئەحمەد مەجید و کوڕانی نەوشیروان مستەفا سەرپەرشتییان دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لێکتێگەیشتنێکی پێشوەختە لە نێوانیاندا نییە. ململانێکان لە ساڵی 2024ـەوە قووڵبوونەوە، کاتێک دانا ئەحمەد مەجید وەک ڕێکخەری گشتی دەستبەکاربوو، بەڵام باڵەکەی گردی زەرگەتە ڕەتیان کردەوە و داوای هەڵبژاردنیان دەکرد، ئەمەش وایکرد دانا ئەحمەد مەجید بارەگایەکی نوێ لە گەڕەکی کوردسات بکاتەوە.
مۆڵەتی کۆمیسیۆن و چارەنووسی یاسایی بزووتنەوەکە
بەستنی ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکدایە کە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، مۆڵەتی 6 مانگی بە بزووتنەوەکە دابوو بۆ ڕێکخستنەوەی کارە یاساییەکانی، کە ئەو وادەیە لە 24ـی کانوونی یەکەمی ڕابردوو کۆتایی هاتبوو. بەرپرسانی گۆڕان پێیان وایە ئەگەر ئەم کۆنفرانسە سەرکەوتوو بێت، دەبێتە ڕێگەیەک بۆ چارەسەری گرفتەکان، بەڵام شکستهێنانی ململانێ ناوخۆییەکان زیاتر قووڵ دەکاتەوە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









