بۆ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پەنا دەبرێتە بەر دادگای فیدراڵی

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN-
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نوسراوێكی پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵی کردووە سەبارەت بە پێویستی لێکدانەوە مادەی (72/دووەم/ب) کە تایبەتە بە بەردەوامی ئەرکەکانی سەرۆککۆمار و وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ.
حەلبوسی داوای شرۆڤەی ئەو مادە دەستورییەی كردووە کە تیایدا هاتووە: سەرۆککۆمار بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی تا دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن پەرلەمانی نوێ و کۆبونەوەی، بەمەرجێک سەرۆککۆماری نوێی کۆماری عێراق لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە بەرواری یەکەم دانیشتنیەوە هەڵدەبژێردرێت, كە بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا، سەرۆككۆماری نوێ تائێستا هەڵنەبژێراوە سەرەڕای هەوڵەکانی سەرۆکايەتى پەرلەمان بۆ بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران بەبێ دواخستن.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەيەکدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم داوایە رەنگدانەوەی فەلسەفەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە بۆ پاراستنی کارکردنی بێ کێشەی پەرلەمان و دڵنیابوون لەوەی کە پرۆسەی سیاسی نەکەوێتە بۆشایی دەستووری یان پێشێلکاری دەستووری ئەنجام نەدات کە رەنگە كێشە بۆ شەرعیەتی حکومەتی داهاتوو دروست بكات.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









